پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گەمارۆی چەندین کەسایەتی و ناوەندی پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن بریتانیاوە

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند کە ١٢ کەسایەتی و چەندین ناوەندی پەیوەندیدارە بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەو وڵاتەوە گەمارۆ خراوەتە سەریان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کەسانە هەوڵی کردەوەی خراپکارانە و دوژمنانەیان دژ بە دەوڵەتی بریتانیا داوە و لە لایەن دەوڵەتە بڕیار لە سەر قەدەغەی گەشت کردنیان بۆ ئەو وڵاتە و هەروەها زەوتکرانی هەموو داراییەکانیان دراوە. لە هەمان کاتدا سێ ناوەندی دیکە کە یەکێکیان “تۆڕی زیندەشتییە“، لە لایەن بریتانیاوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، گەمارۆی بەسەردا سەپێندراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *