كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی گرووپی ملی فولاد له‌ ئه‌هواز

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی گرووپی ملی فولادی ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیف بوون له‌به‌رده‌م شیركه‌ت خێوه‌تیان هه‌ڵدا و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراو و ئه‌و كرێكارانه‌ی بۆ ساڵۆنی وه‌رزشی غه‌دیری ئه‌هواز دوور خراونه‌ته‌وه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م شیركه‌تی فولادی ئه‌هواز خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا. كرێكارانی ناڕازی هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كرد كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كار ئه‌وه‌ له‌ تاران و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ناوه‌ندی بانكی میللی كۆده‌بنه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net