ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی، كوردستانی شۆڕشگێڕ شاهیدی یه‌كێكی دیكه له جهنایاتە بێ ئهژمارەکانی كۆماری ئیسلامی بوو. ٤١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێكدا ٥٩ كه‌س له خه‌باتكاران و لاوانی شاری “مهاباد” به ده‌ستی جه‌لادانی ڕژیمی ئیسلامی گوله‌باران كران و له گۆڕه بێ ناو و نیشانه‌كاندا به‌خاك سپێردران.
٤١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژی ١٢ی مانگی گوڵان دا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بەمەبەستی چاوترسێن کردنی خه‌ڵكی كوردستان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خه‌ڵكی مهاباد، ٥٩ كه‌س له تازه‌لاوان و لاوانی ئه‌مشاره‌ی به‌كۆمه‌ڵ ئێعدام كرد. زۆربه‌ی ئێعدام كراوەکان له مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گوڵاندا به‌ڕێكه‌وت و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار ڕفێندرابوون و به بارمته گیرابوون. ژماره‌یه‌كیان تازه‌لاوانی كه‌متر له ١٨ ساڵ بوون و چه‌ند كه‌سێكیشیان له ده‌بیرستانه‌كانی مه‌هاباد دەرسیان ده‌خوێند.
ڕۆژی ١٢ی مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢، ڕاگەیاند یاندنێك له ئاستی شاری مه‌هاباد دا له لایه‌ن، حەمید ڕەزا “جەلایی پوور“ەوە بڵاو بۆههوه كه هه‌واڵی ئه‌و كرده‌وه جنایهتكارانهیه و ناوی ٥٩ کەس لە ئێعدام کراوەکانی تێدا هاتبوو.
له‌و ڕۆژانه‌دا “محه‌ممه‌د برووجێردی” بیرمه‌ندی سپای پاسداران له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كوژرابوو. كوژرانی برووجێردی بۆ ڕژیم یه‌كجار گرینگ بوو. ناوبراو فه‌رمانده‌ی سه‌ره‌كیی عه‌مه‌لیاتی سپا له ڕۆژئاوای ئێران بوو و سەرجەم عه‌مه‌لیاته‌كانی سپای هیدایه‌ت ده‌كرد. كوژرانی ناوبراو كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی لێكهوتهوه. “میر حسێن مووسه‌وی” به توندی هێرشی کردە سه‌ر گرووپه سیاسییه‌كانی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردن. “هاشمی ره‌فسه‌نجانی” هه‌ڕه‌شه‌كانی دووپات کردەوە. “موحسێن ڕه‌فیقدووست” وهزیریسپایپاسدارانیش
خوازیاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بوو. ڕژیم کە لە بەرەکانی نەبەرد لەگەڵ پێشمەرگە گورزی گرانی بەرکەوتبوو، بڕیاریدا کە بە ڕشتنی خوێنی کۆمەڵێک لە لاوان و تازە لاوانی کە بەبێ هیچ بەڵگەیەک ڕفێندرابوون و زیندانیی كرابوون، تۆڵە لە خەڵکی کوردستان بە تایبەتی، خەڵکی خۆڕاگری مهاباد بکاتەوە.
“حه‌مید ڕه‌زا جه‌لایی پوور” فه‌رمانداری مهاباد، “محه‌ممه‌د ئیبراهیم سه‌نجه‌قی”، فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای حه‌مزه، “ناتق نووری”، وه‌زیری ناوخۆ، “حسێن شێخ عه‌تار” ئۆستانداری ئه‌وكاتی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و له تۆمه‌تبارانی قه‌تڵی شاپوور به‌ختیار، “غوڵامڕەزا حه‌سه‌نی” ئیمام جومعه‌ی شارستانی ورمێ، به‌ڕێوه‌به‌ر و بڕیارده‌ری كوشتاری قاڕنێ و قه‌ڵاتان، “سه‌ید حسێن مووسه‌وی ته‌بریزی” دادستانی گشتی و “سه‌یاد شیرازی” فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینیی ئه‌رته‌ش له زومره‌ی ئه‌و كه‌سانه بوون كه ناویان له لیستی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م جهنایهتەدا هاتووه.
ئه‌م ٥٩ كه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، ڕوانه‌ی شاری ته‌ورێز كران و له دادگایه‌كی چه‌ند خولەکیدا، به‌بێ ئه‌وه‌یكه هیچ تۆمه‌تێك دژبه هیچكامیان بسه‌لمێندرێ، حوکمی ئێعدام‌یان بەسەردا سەپاندن و ئێعدام كران. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م قوربانییانه هه‌رگیز له شوێنی ناشتنی ئازیزانیان ئاگادار نه‌كرانه‌وه. ئه‌وه یه‌كه‌مین جار و دوایین جاریش نه‌بوو كه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵ له زیندانه‌كاندا، گۆمی جۆگەلەی خوێنی وه‌ڕێده‌خست. ئه‌م جه‌نایه‌تانه به‌درێژایی ده‌یه‌ی ٦٠ بەردەوام بوو و له ساڵی ١٣٦٧دا به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشت و تا به ئه‌مڕۆش هه‌رگیز ڕانه‌وه‌ستاوه. ئێعدامی ٥٩ كه‌س له لاوان و تازه‌لاوان كه به ئامانجی تۆڵه كردنه‌وه له خه‌ڵكی مهاباد به‌رنامه‌ڕێژی كرابوو، یه‌كێك له دڕندانه‌ترین نموونه‌كانی بوو.
له وڵام به‌م كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه‌یه، ڕۆژی ١٧ی جۆزه‌ردانی ١٣٦٢، له‌سه‌ر بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه، حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران و مامۆستا شێخ عێزه‌دین حسێنی، كوردستان یه‌كپارچه داخرا. ئه‌م مانگرتنه له شاری مهاباد چه‌ند ڕۆژی خایاند. ئه‌وه یه‌كه‌مین مانگرتنی گشتی بوو كه به هاوئاهه‌نگیی هێزه سیاسییه چالاكه‌كان له كوردستان و به پشتیوانیی لێبڕاوانه‌ی خه‌ڵك به‌كرده‌وه ده‌رده‌هات. حه‌ره‌كه‌تێك كه له ساڵانی دواتردا چەندین نموونه‌ی به‌نرخ و بەرجەستەی دیكه‌ی هه‌ر لەم بواره‌دا به‌دوادا هات.
گیانبه‌ختكردووانی جه‌نایه‌تی ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ١٣٦٢ بریتی بوون له:
غوڵام ڕەزا بارزی
حەسەن جهانیان
عەلی بانەیی
محەممەد عەلیاڵی
محەممەد ئەمین سەفا
هومایون نیلوفەر
مەحموود ڕیازی
محەممەد حسێنی
عەباس حسێن پوور
کازم خاتوونی
عەلی مەزنە
عەبدوڵڵا تەجەریان
ڕەحمان ڕەحیمی
عەلی گەڵپەرست
مستەفا عیسمەتی
خالق بارزانی
یوسف ئەیازی
کەماڵ چاوشی
حەسەن ڕەحمانیان
خالد سەفایی
خالد ڕەحیم ئازەر
سەید ئیبراهیم ئەحمەدی
محەممەد مەسعودی
محەممەد ئەبوبەکری
وەفا ئەلیاسی
مەنسور جەناح
مەحەممەد ئەمین ئەحمەدی
محەممەد سەلیمی
فەرەیدون شەنگە
عەلی بازیان
خدر ڕەنگین
ئەبوبەکر شوکری
ماشەڵڵا نادری
هەژار کەریمی
کەمال کەریمی
کەریم کەلهوڕی
یوسف حەبیب پەنا
محەممەد فاڕوق بازیار
ئیبڕاهیم ئەمینی
ساڵح مام ئیبڕاهیمی
شوکری نادری
مستەفا فەقری
عەلی غەوارە
عەلی سەلاحی
مەلا حەسەن لاجوەردی
سلێمان حەسەن زادە
یوسف حەسەن زادە
کەریم کاوە
سەید مەحموود سەید مەحموودی
حامد مەحـموود کەندی
حسێن کەلهوڕی
عەباس یوسفی
سیامەک سەقزی
عەلی ئابادە
کامران زاهیر حجازی
ساڵح فەرهودی
مەقسود مەحموودی
ئەحمەد کەڕوبی
ڕەحمان خزر پوور
له سەروبەندی ساڵڕۆژی ئه‌م كرده‌وه جهنایهتكارانهیهدا، ڕێز ده‌گرین له یادی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌م ڕووداوه و ستایشی خۆڕاگریی و سه‌بووریی بنه‌ماڵه سهربهزهكانیان ده‌كه‌ین.