ماڵئاوایی لە ژیانی لایەنگرێکی کۆمەڵە لە گوندی دادانە

ڕۆژی دووشەمە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، لایەنگرێكی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌ ناویمحەممەدموراد زەمانی دادانە، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

کاکمحەممەدمورادکەسایەتییناسراووزەحمەتکێشهه‌روه‌هاکرێکارێکیوشیاربوو. کاک محەممد لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاویی دەیان جار بە بیانووی هه‌بوونی برا و ئامۆزایه‌كی لەناو ڕێزکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە، زیندانی و ئەشکەنجە کرا. ساڵی ١٣٦٤ی هەتاویی لەگەڵ بنەماڵەی مامی ناچار بە کۆچی زۆرەملێ له‌ گوندی دادانه کران، به‌ڵام بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی گوندەکە، سپای پاسداران پاشەکشەی كرد دووبارە کاک محەممەد و بنەمەماڵەی مامی، بۆ جارێكی دیكه‌ توانیان لە دادانە نیشتەجێ بن. کاک محەممەد جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و تا دوا هەناسە بە ئامانجەکانی کۆمەڵەوە وەفادار مایەوە. شایانی باسە کە تەرمی کاک محەممەد موراد لە گوندی دادانە و بە بەشداری سەدان کەس لە خەڵکی ناوچەکە و گوندەکانی دەوروبەری بە خاک سپێردراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net