11
ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گوڵان، ژینگه‌دۆستانی شاری سه‌قز به به‌ڵاوكردنی پۆسته‌ر و تراكت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كار و چالاكی كانگای زێڕی ئه‌و شاره نیشان دا.
چالاکانی ژینگەیی سەقز بە بڵاوکردنی پۆستەری ئاگادارکردنەوە، داوای ڕاگرتنی چالاکیی کانگای زێڕی سەقزیان كرد و ڕایانگه‌یاند: چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه مەترسیی جیددی بۆ سەر ژینگە و ژیانی دانیشتووانی ڕێژگەی ئاوی زەڕینە لە سەقزەوە تا تەورێز، دروست کردووە. چالاکییه‌كانی ئەو کانگایە مەترسییەکی گەورەی ژینگەییە و لە ڕێگەی ئاو، هەوا و خاکەوە دانیشتووانی ناوچەکە تووشی نەخۆشی ده‌كات. له‌و پۆسته‌ره هه‌روه‌ها ئاماژه به پاشه‌كه‌وتی ٢٥ ملیۆن تۆنی زێڕی ئه‌و كانگا و پشكی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه نه‌خۆشی، بێكاری و كۆڵبه‌رییه كراوه.