لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو بەندکراو لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان و بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی ماهشەهر، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دران

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەیانی سێشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی،عەباس زارعی و داریوش قوبادیلە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان لەسێدارە دراون. عەباس زارعی خەڵکی گوندی سەرین لە ناوچەی فیروزئابادی کرماشان بوو و پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە شەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها داریوش قوبادی، خەڵکی هەرسین و لە ساڵی ١٤٠٣ بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کرابوو. هاوکات بەیانی دووشەممە ١٨ی جۆزەردان،ئیبراهیم مودەت‌زادەلە زیندانی ماهشەهر بە تۆمەتیپەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانلە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ئێعدام کراوە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net