ناڕەزایەتی کرێکارانی ئەبنیەی فەنی تراڤێرس

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کرێکارانی ئەبنیەی فەنی تراڤێرس دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بە وتەی یەکێک لە کرێکارە ناڕازییەکان، ئێستا زیاتر لە ٧ هەزار کرێکار لە هێڵەکانی ڕێگای ئاسنی  ناوچەکانی زاگرۆس، لوڕستان، کەرەج، ئیسلامشەهر و باشووری ڕۆژهەڵاتی زاهدان لە ژێر بەرپرسیاریەتی کۆمپانیای تراڤێرس کار دەکەن و نیگەرانن لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان. ئەو کرێکارە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای بەرزنەبوونەوەی ڕێژەی حەقدەستەکانیان بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، هێشتا ٥ لە سەدی مووچەی مانگی گوڵانیشیان وەرنەگرتووە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net