واژۆکردنی تێگەیشتننامەی کۆتایی شەڕی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا

ڕۆژی هەینی ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، تێگەیشتننامەی کۆتایی شەڕ لەنێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە شوێنی بورگنشتاکی نزیک شاری لوسێرن لە سوئیس واژۆ دەکرێت.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو شوێنە بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و سنوورداربوونی دەستڕاگەیشتن، بۆ دابینکردنی ئاسایشی واژۆکردنی تێگەیشتننامەکە هەڵبژێردراوە. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی سوئیس ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنی بورگنشتاک بە پێشنیاری ناوبژیوانانی قەتەر و پاکستان و بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن ئەنجام دراوە. بەپێی ناوەڕۆکی تێگەیشتننامەکە، کۆماری ئیسلامی، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان پابەند دەبن بە کۆتایی هێنان بە هەموو کردارە سەربازییەکان لە ناوچە جیاوازەکان، لەوانەش لوبنان. هەروەها دەستپێکردنی هەنگاوەکانی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی ئێران، دڵنیابوون لە تێپەڕینی ئاسایی کەشتی بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورموز، هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان، زیادکردنی هەناردەی نەوت و ئازادکردنی داراییە بلوکەکراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناو ئەو تێگەیشتننامەیەدا هاتووە. شایانی باسە کە دیاریکردنی چارەنووسی پاشماوەکانی ئۆرانیۆمی دەوڵەمەندکراو و هەندێک بابەتی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ناوکی ئێران، بۆ وتووێژەکانی داهاتوو دواخراون.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net