14

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی دوو ڕووداوی جیاواز لە باشووری لوبنان، پێنج سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون و ١٣ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕووداوی یەکەمدا، چوار سەربازی ئیسرائیلی لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکێک گیانیان لەدەستداوە و لە ڕووداوێکی جیاوازدا، حیزبوڵڵا بە راکێت و درۆن هێرشی کردووەتە سەر هێزە کۆماندۆییەکانی ئیسرائیل لە نزیکی نەباتیە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، یەکێک لە ئەندامانی یەکەی موگلان، کوژرا و ١٣ سەربازی دیکەش بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، دۆخی تەندروستی دوو کەس لە بریندارەکان مەترسیدار ڕاگەیەندراوە و ئەرتەشی ئیسرائیل پاش ئەو هێرشە، شوێن و بنکەکانی حیزبوڵڵای لە ناوچەی نەباتیەی کردووەتە ئامانج.