12

ڕۆژی ڕابردوو، کارمەندانی شاغڵ لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی زاهدان، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان و هەروەها بەڵێنەکانی بەرپرسان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کارمەندانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها کەمبوونی حەقدەستەکانیان، لە دۆخێکی خراپی ئابووریدا دەژین و هەروەها بەرپرسانی ئەو زانکۆیە لە سەرەڕای هەموو کۆبوونەوەکان و ناڕەزایەتییەکان، لە سەر مافی خانووی کارمەندان بەدواداچوونەوەیان نەکردووە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کارمەندان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، کەمکردنەوەی ساعەتی کار و هەروەها پێدانی ئیزافەکاری بوون.