چاوخشاندنێک بەسەر بزووتنەوە داواکاری تەوەرەکان لە هەفتەی یەکەمی خەرماناندا

لە بارودۆخێکدا کە پەرەسەندنی شەڕ، دابەزینی بەهای ڕیاڵ و بەرزبوونەوەی تێچووەکانی ژیان گوشارێکی دوو هێندەی خستووەتە سەر بنەماڵەکان و یەکە بەرهەمهێنەرەکان، لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا هەواڵی لانیکەم ۱۸ کۆبوونەوە، مانگرتن و دەست لەکارکێشانەوەی پیشەیی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران بڵاوکراوەتەوە. کارمەندانی پیشەسازی نەوت، کادیرانی بەشی دەرمان، خانەنشینان، شۆفێران، پەیمانکارانی شار، خوازیارانی خانووبەرە و خاوەن پشکەکان، هەر یەکە بە ویست و داواکارییەکی جیاواز بەڵام لەسەر بەستێنێکی هاوبەش، خوازیاری دانی حەقدەستە دواخراوەکان، چاکسازی لە حەقدەست و وەڵامدانەوەی دامودەزگا بەرپرسەکان بوون.

گەورەترین کۆبوونەوە لە ناوچەی پارسی باشوور پێکهات. کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی پارس لە لانیکەم ۱۲ بەش و سەکۆی دەریایی لە عەسەلویە، کەنگان و ئاوەکانی کەنداو کۆبوونەوە و لە ژمارەیەک لە سەکۆکانیش دەستیان دایە مانگرتن. گرنگترین داواکاریی کرێکاران بریتی بوون لە: لابردنی بەرزترین ئاستی حەقدەست، پێداچوونەوە بە لانیکەمی ئاستی حەقدەستی کرێکارانی عەمەلیاتی، دانی تەواوی پاداشتی خزمەت، دژایەتیکردن لەگەڵ تێکەڵکردنی سندوقی خانەنشینی نەوت و نەهێشتنی هەڵاواردن لە نێوان کرێکارانی پسپۆڕ و پشتیوانیدا.

ئەم ناڕەزایەتییانە درێژەی ڕەوتێکە کە کرێکارانی ناوچە عەمەلیاتییەکان لە چەند مانگی ڕابردووەوە لەسەری بەردەوام بوون. ئەوان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە کۆبوونەوە هەفتەییەکانیان پەرە پێدەدەن و کرێکارانی کۆمەڵگەی گازی پارسی باشوور و پاڵاوگەی فەجری جەمیش ئامادەییی خۆیان بۆ بەشداری و پەیوەستبوون بەو حەرەکەتەوە ڕاگەیاندبوو. بە وتەی سەرچاوە پیشەییەکان، بەدواداچوونی چەند ساڵە لە وەزارەتی نەوت، بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی و مەجلیس، هێشتا بەشێکی گرنگ لە ویست و داواکارییەکانی حەقدەست و پرسی دامەزراندنیان چارەسەر نەکردووە.

کرێکاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەی حەکیمی نیشابوور سەرلەنوێ لە بەردەم ئەم نەخۆشخانەیە کۆبوونەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوە پیشەییەکان ئەم کۆبوونەوەیە، چوارەمینسێشەممەی مافخوازیی کارمەندانی نەخۆشخانەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی نیشابوور بووە لە هاوینی ئەمساڵدا. بەشداربووان بەرامبەر بە ئاستی حەقدەستەکانیان، دواکەوتنی پێدانی شایستە داراییەکان و کێشە پیشەییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی. بەردەوامیی ئەم کۆبوونەوانە نیشانی دەدات کە ناڕەزایەتییەکان لە بەشی دەرماندا تەنیا لە یەک ناوەند یان یەک داواکاریدا سنووردار نابێتەوە و پێوەندی هەیە بە بابەتەکانی تری وەک گوشاری کار، دابەزینی توانای کڕین و

ناسەقامگیری پیشەییەوە.

کۆمەڵێک لە پەیمانکارانی فەزای سەوز لە تاران لە بەردەم شارەوانیدا کۆبوونەوە. ئەوان ڕایانگەیاند کە شایستە داراییەکانیان لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردووەوە پێنەدراوە. دواکەوتنی درێژماوەی حەقدەستی گرێبەستەکانی خزمەتگوزاری شاری، جگە لە دروستکردنی کێشە بۆ شیرکەتە پەیمانییەکان، بە شێوەیەکی ئاسایی پێدانی حەقدەستی کرێکاران و دابینکردنی تێچووی ڕۆژانەی ئەم ناوەندانەش تووشی ئاستەنگ دەکات. لەم رووەوە، ئەم ناڕەزایەتییە دەکرێت وەک بەشێک لە زنجیرەیەکی بەرفراوانتری ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە کەڵەکەبوونی قەرزە حکومی و گشتییەکان سەیر بکرێت.

خوازیارانی پڕۆژەی ۵۰۴ یەکەیی نێهزەتی میللی مەسکەنیباخانلە سنە لە بەردەم پارێزگای کوردستان کۆبوونەوە. ناڕازییان دەڵێن سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک لەناو تۆمارکردن، هێشتا یەکەکانیان تەواو نەبوون و ڕادەست نەکراون. دواکەوتنی پڕۆسەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خانووبەرە، لە دۆخێکدا کە نرخی کڕین و بەکرێدانی خانوو بە شێوەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە، گوشارێکی بەرچاوی خستووەتە سەر بنەماڵە کەمدرامەت و مامناوەندەکان. بێ وەڵام مانەوەی خوازیاران، بەرزبوونی تێچووی دروستکردن و نەبوونی خشتەیەکی زەمەنی ڕوون بۆ ڕادەستکردن، لە زومرەی تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم ناڕەزایەتییە بوون.

ژمارەیەک لە شۆفێران لە دەروازەی سنووریی مێهران لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کەمیی سووتەمەنی و ناڕێکی دابەشکردنی پشکەکان دەستیان دایە مانگرتن و لە گواستنەوەی مسافیران خۆیان پاراست. شۆفێران دەڵێن کەمیی سووتەمەنی، چالاکیی ئۆتۆمبێلە گشتییەکانی لەم دەروازەیەدا تووشی کێشەی جدی کردووە. بۆ شۆفێرێک کە داهاتەکەی ڕاستەوخۆ بە بڕی کاری ڕۆژانەیەوە بەستراوەتەوە، گرفت لە دەستڕاگەیشتن بە سووتەمەنی دەکرێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی داهات، بەرزبوونەوەی تێچووەکان و ڕاوەستانی کار و چالاکییەکانی.

خانەنشینانی مخابرات لە ڕەشت و چەند شارێکی دیکە سەرلەنوێ کۆبوونەوە. ڕاپۆرتەکان باس لە کۆبوونەوەی هاوکات لە تاران، ئیسفەهان، شیراز، سنە و هەمەدانیش دەکەن. داواکارییە سەرەکییەکانی ئەم گرووپە بریتییە لە: بەرزکردنەوەی موچەی خانەنشینی هاوتەریب لەگەڵ تێچووەکانی ژیان، دانی مووچە دواکەوتووەکان، باشترکردنی دۆخی بیمە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، چاکسازی یان بەهێزکردنی بیمەی تەواوکاری، و ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە خۆشگوزەرانییەکان. پانتایی جوگرافیای ئەم کۆبوونەوانە نیشانی دەدات کە ناڕەزایەتیی خانەنشینانی مخابرات تەنیا لە یەک شار نییە، بەڵکوو لە چەندین پارێزگا بە هەمان ویست و داواکاری هاوشێوەوە بەردەوامە.

کۆمەڵێک لە خاوەن پشکەکانی شیرکەتی جیهاد نەسر لە بەردەم پارێزگای کرماشان کۆبوونەوە. ئەوان بەرامبەر بەپێشێلکاریی داراییلەو شیرکەتە ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە پێدانی حەقدەست و مافی بیمەی کارمەندانیش تووشی وەستان بووە. لەو کۆبوونەوەیەدا، بابەتەکانی شەفافییەتی دارایی، دۆخی بەڕێوەبەرایەتی شیرکەت و گەرەنتیکردنی مافی کرێکاران و خاوەن پشکەکان بەیەکەوە خرانە ڕوو. ئەم جۆرە ناڕەزایەتییانە نیشانی دەدەن کە قەیرانی دواکەوتنی شایستە داراییەکان تەنیا کرێکاران و فەرمانبەران ناگرێتەوە، بەڵکوو هەندێک لە کۆمپانیا و خاوەن  پشکەنانیشی گرتووەتەوە.

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لە کۆبوونەوەی کرێکارانی ئاریان فوولادی بۆئین‌زەهرا دەکەن. تەوەرەکانی ئەم ناڕەزایەتییە، بریتییە لە ڕاوەستانی بەرهەمهێنان بەهۆی نەبوونی بەرق و هەروەها وەدواکەوتنی حەقدەستەکان. کوژانەوەی بەرقی ناوەندە پیشەسازییەکان، جگە لە کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و زیانگەیاندن بە داهاتی ئەو ناوەندانە، دبێتە هۆی گرفت لە پێدانی حەقدەستی کرێکاران و بەردەوامیی چالاکیی کارگەکەش تووشی ئاستەنگ دەکات. لەم نموونەیەدا، کێشەی وزە ڕاستەوخۆ گرێدراوە بە ئەمنییەتی پیشەیی و بژێویی کرێکارانەوە.

هەروەها خانەنشینانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی شوش لە زومرەی ئەو گرووپانە بوون کە لەم ڕۆژانەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. تەوەری سەرەکیی ناڕەزایەتیی ئەوان بریتی بوو لە کەمبوونەوەی توانای کڕین، کەمبوونی موچەی خانەنشینی و کێشەکانی پەیوەندیدار بە خزمەتگوزارییە تەندروستی و خۆشگوزەرانییەکان. ناڕەزایەتیی خانەنشینانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەردەوام لە شارە جیاوازەکان دووبارە بووەتەوە، چونکە لە ڕوانگەی ئەوانەوە بەرزبوونەوەی ئاستی موچەی خانەنشینی هاوتەریب نییە لەگەڵ چوونەسەرەوەی هەزینەکانی خۆراک، خانووبەرە، دەرمان و گواستنەوە.

جگە لەو بابەتانەی سەرەوە، هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لە کۆڕ و کۆبوونەوەی کرێکاران و هاووڵاتیان لە شوێنەکانی دیکەی وڵاتیش دەکەن. سەرجەمی ڕاپۆرتەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ناڕەزایەتییەکانی ئەم ماوەیە تەنیا تایبەت نەبووە بە بەشەکانی نەوت، دەرمان، گواستنەوە، خزمەتگوزاری شاری، خانووبەرە، پیشەسازی و خانەنشینان.

ناكرێتناڕەزایەتییەکانیهەفتەییەکەمیخەرمانانوەککۆمەڵێکڕووداویجیالەیەکسەیربکرێن. خاڵی هاوبەشی زۆربەی ئەم ناڕەزایەتییانە، بریتی بووە لە گوشاری بەردەوامی ئابووری و بێتوانایی ناوەندە بەرپرسەکان لە دانی حەقدەست و وەڵامدانەوە بە ویست داواکارییەکان. دابەزینی بەهای ڕیاڵ، بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان و چوونەسەرەوەی ئێجگار زۆری هەزینەکانی خانووبەرە، دەرمان و گواستنەوە، توانای کڕینی مووچەخۆران و خانەنشینانی کەمکردووەتەوە.

لە ئاوا دۆخێکدا، تەنانەت ئەو گرووپانەش کە لە ڕووی پیشەییەوە لە بەشە جیاوازەکاندا چالاکن، لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی هاوشێوە بەرەوڕوون: ماف و حەقدەستی دواکەوتوو، مەودای نێوان حەقدەست و تێچووە ڕاستەقینەکانی ژیان، نەبوونی  ئەمنییەتی پیشەیی، کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و وەڵامنەدانەوە بە ویست و داواکارییەکان.

لە بەشی پیشەسازی نەوتدا، کرێکاران بەرامبەر بە سنووردارکردنی حەقدەست و جیاکاری لە پێدانی حەقدەستەکان ناڕازین، لە بەشی دەرماندا، کەمبوون و دواکەوتنی حەقدەستەکان بووەتە هۆی بێزاریی و لاوازکردنی هێزی ئینسانی، خانەنشینان سکاڵایان لە کەمبوونەوەی بەردەوامی توانای کڕین و لاوازیی خزمەتگوزارییە بیمەییەکانە، شۆفێران لەگەڵ کەمیی سووتەمەنی و بەرزبوونی تێچووی کار و چالاکی بەرەوڕوون و خوازیارانی خانووش لە بەرامبەر پڕۆژە تەواونەکراوەکان و بەرزبوونەوەی تێچووی دروستکردن، ساڵانێکە لە چاوەڕوانیدان.

پەرەسەندنی شەڕ و تێکچوونی ژێرخانەکانی وزەش ئەم گوشارانەی زیاتر کردووە. کوژانەوەی بەرقی ناوەندە پیشەسازییەکان، ڕاوەستانی بەرهەمهێنان و تێکچوونی پڕۆسەی دابینکردنی سووتەمەنی، ئەو کێشانەی کە پێشتر بەهۆی هەڵاوسان و کەمبوونەوەی وەبەرهێنانەوە بوونیان هەبوو، قووڵتر کردووەتەوە. لە ئاکامدا، قەیرانی ئابووری لە ئاستی کەمبوونەوەی داهاتی بنەماڵەکان تێپەڕیوە و گەیشتووەتە پێدانی حەقدەست، بەردەوامیی بەرهەمهێنان، خزمەتگوزارییە گشتییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەش. ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی کە ئاماژەیان پێکرا، نیشانی دەدەن کە بزووتنەوە داواکاری تەوەرەکان ڕێڕەوی دروستی خۆیان بەمەبەستی کاریگەریدانان لەسەر ڕەوتی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی داهاتووی ئێران گرتووەتەبەر.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net