“ئه‌میر حه‌سه‌ن ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی تاران، به هۆی خراپی دۆووخی ته‌ندروستی باوكی له نه‌خۆشخانه مانی له خواردن گرت.
پەیام
-
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، شارومه‌ندانی به‌لووچ له به‌رده‌م تیپی سه‌لمانی سپای پاسداران له شاری زاهدان كۆبوونه‌وه و دژ به داخستنی سنووری ڕووته‌ك ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
-
ڕۆی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزان، خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان و چالاكانی مه‌ده‌نی، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی كانگه‌ی زێڕی “پارس ته‌ئمین” بوون.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی “سنه، قه‌زوین و كرمان” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشه‌به‌ركان” ئێعدام كران.
-
هەواڵی کوردستان
پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان له موعه‌لیمانی له سه‌ر كار ده‌ركراو
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان له سه‌قز و زیویه، دژ به سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وا به سه‌ر موعه‌لیمانی كوردستاندا كۆبوونه‌وه.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیم كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی زۆری ڕه‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی شاری پیرانشار كردووه.
-
سه‌ندیكای كرێكاری “DGB” ئاڵمان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو بوو.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا ٩ كرێكار له شاره‌كانی “تاران و شادگان” به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو و به سه‌ختی بریندار بوون.
-
ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی نه‌سر، به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان له كار كێشایەوه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه و دۆستانی “مێهدی حه‌سه‌نی” به‌ندكراوی سیاسی له سێداره دراو، له چله‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌دا یادیان به‌رز ڕاگرت.