لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو بەندکراو لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان و بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی ماهشەهر، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دران.
پەیام
-
-
ڕۆژی ڕابردوو، سەرۆکی یەکێتی سەندیكای کرێکارانی بیناسازی کوردستان هۆشداری دا کە لە ئەگەری جێبەجێکردنی پلانی نوێی بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەشداری بیمەی کرێکارانی بیناسازی، زۆربەی کرێکارانی ئەم بەشە پیشەییە لە چوارچێوەی بیمەی …
-
ژمارەیەک لە کرێکارانی بێکارکراوی پرۆژەی دروستکردنی فازی دووەمی پاڵاوگەی گازی ئیلام، بەردەوامییان بە ناڕەزایەتییەکانیان داوە و داوای گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان دەکەن.
-
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کەژاڵ ڕەحمانی، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان کە ڕۆژی ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی لەگەڵ هاوسەر و براکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لە …
-
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئێرشاد ئەحمەدی” خەڵکی شاری ڕەوانسەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
-
بەیانی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “موتەلیب خەیبەری” خەڵکی شاری بانە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەستدا.
-
وتەی ڕۆژ
کارکردنی منداڵان، کارەساتێکی مرۆیی وتەیەک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی قەدەغەکردنی کارکردنی منداڵان
سبەینێ، هەینی ۱۲ی ژوئەن بەرامبەر لەگەڵ ۲۲ی جۆزەردان، ڕۆژی خوێندنەوەی دووبارەی یەکێک لە قووڵترین و بەئازارترین برینەکانی سەر جەستەی مرۆڤایەتیی هاوچەرخە، ڕۆژی خەبات لەدژی کارکردنی منداڵان.
-
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردان، ئەرتەشی ئەمریکا شەپۆلێکی نوێی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ژمارەیەک لە پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە باشووری ئێران دەستپێکرد.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەش کرێکار لە شارە جیاوازەکانی ئێران بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، گیانیان لە دەستدا یان بریندار بوون.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی سێدارەی ژمارەیەک بەندکراو لە زیندانەکانی مەشهەد، ئیسفەهان، مشکینشار، کرماشان، ماهشەهر، کرمان، ڕەشت و شیراز جێبەجێ کراوە.