بەپێی دوایین هەواڵەکان، میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی مەیدانێکی نەوتی سەر بە پارێزگای هەولێریان بە چەند مووشەک کردووەتە ئامانج.
پەیام
-
هەواڵی کوردستان
-
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کەمپی سورداش و یەکێک لە بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گیراوە.
-
بەپێی دوایین هەواڵەکان، هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە چەندین چالاکی جیاوازدا هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج و ئاگربەستەکەیان پێشێلکردووە.
-
هەواڵی جیهان
سەپاندنی چەندین گەمارۆی نوێ بە سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە
ڕۆژی سێشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی، چەندین بەرپرس و دامەزراوەی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە گەمارۆیان بەسەردا سەپێندراوە.
-
ڕۆژی ڕابردوو، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند کە درێژە بە گەمارۆدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و دەریای عومان دەدەن.
-
ڕۆژی سێشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، “دۆناڵد ترامپ” سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ماوەی ئاگربەستەکەی لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی درێژ دەکاتەوە.
-
ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی بازەرگانی بریتانیا.
-
ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی گوشارەکانی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بەندکراوانی سیاسی و ئەقیدەتی، بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کەرەج مانی لە خواردن گرتووە.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی نوغابی گوناباد، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی لەسێدارەدانی لە سەرە.
-
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوو چالاکوانی مەدەنی خەڵکی پارێزگای ئیلام، پاش زیاتر لە یەک مانگ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کران.