ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی و فولاد و مەعدەن، لە شارەکانی ڕەشت، ئەهواز و ئیسفەهان کۆبونەوە.
پەیام
-
-
بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، دارستانەکانی دەورووبەری گوندی “قەڵاڕەش” سەر بە شاری سەردەشت ئاگریگرتووە و سرووشتی ئەو ناوچەیە تووشی زیانێکی زۆر بووە.
-
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەحمان ڕەسوول زادە” و خەڵکی شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆ و بە بێ ئاگاداری هێزەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە گیانی لە دەستداوە.
-
ڕۆژی یاکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، خەڵکی گوندی “تەڵسم شەهباز” سەر بە شاری سەرپێڵ، دژ ب چارەسەر نەکردنی کێشەی ئاوی ئەو گوندە کۆبوونەوە.
-
ڕۆژی هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە شاخەوانانی کوردستان بە سەرکەوتنیان بە سەر چیای دەماوەند دا لە پارێزگای ئەلبۆرز، یادی شەهیدانی ژینگەیان بەرز ڕاگرت.
-
ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، دانیشتوانی شاری جوانڕۆ دژ بە بڕانی بەردەوام و درێژ خایەنی ئاو لەو شارە لە چالاکییەکدا دەبە ئاوەکانیان لە بەردەم ئیدارەی ئاو ڕیز کرد.
-
“ڕەزا شەفاخاه” پارێزەری دادگوستەری، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵازیەتییەخان دژ بە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە مانگەکانی ڕابردوودا ناڕەزایەتی دەربڕی و خوازیاری ڕوونکردنەوە لە لایەن ڕژیمەوە بوو.
-
بە وتەی بەرپرسانی پاکستان، بە هۆی لە سەرەوە بوونی ڕێژەی باران، لە باکووری ئەو وڵاتە، بە هۆی هاتنی لافاو زیاتر لە ٣٠٠ کەس بوونەتە قوربانی.
-
“ئەمانوڵڵا جەلالی نژاد” بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ٥ی زیندانی شەیبانی ئەاهواز، بە هۆی بایەخ نەدانی کۆماری ئیسلامی بە تەندرووستی بەندکراوان تووشی جۆرەها نەخۆشی بووە و ئیستا لە دۆخێکی خراپدایە.
-
“ئەبۆلفەزل خۆران” موعەلیمی بەندکراو، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی زیندان”، ٥٠٠ ملیۆن بارمتەی بۆ دیاری کراوە.