لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ناصر یادیار، موسا یادیار، هەمزە یادیار، سلیمان کەریمی و فایق عەبدوللهزادە، پێنج هاووڵاتی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمته بە شێوەی کاتیی لە زیندان ئازاد کران.
پەیام
-
-
وتەی ڕۆژ
مافی مانگرتن و مافی ڕێکخراوی سەربەخۆ، دوو سەنگەری چارەنووسساز لە خەباتی دوای شەڕی کرێکاران لە ئێران
لە ئێرانی ئەمڕۆدا، ویست و داواکارییە کەڵەکەبووەکان وەک برینێکی کراوە بەسەر جەستەی کۆمەڵگاوە قورسی دەکەن، لەوانە نان، کار، شوێنی نیشتەجێبوون، دەرمان، پەروەردە، ئازادی، نەهێشتنی هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەهێشتنی ستەمی نەتەوەیی، ئازادی …
-
ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕاگەیاندنێکی نوێدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە فەرمانی داخستنی گەرووی هورمزی بە هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا داوە.
-
ڕۆژی ڕابردوو و پاش شکەست هێنانی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، وەزیری دەرەوەی پاکستان داوای لە هەردوو وڵات کردووە کە درێژە بە ئاگربەستەکەیان بدەن.
-
هەواڵهەواڵی جیهان
ڕادەستکرانی حیزبوڵڵا لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە مەبەستی ئازادکردنی داراییەکان
ڕۆژی ڕابردوو و لە هەلومەرجێکدا کە گفتوگۆکان لەسەر ئاگربەست و داراییە بلۆک کراوەکان بەردەوام بوون، بەرپرسانی لوبنان ئاماژەیان بە گۆڕانکاری هەڵوێستەکانی تاران کرد.
-
ڕۆژی ڕابردوو، “ڕەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، ڕاستەخۆ ئیسرائیل دەکاتە ئامانجی هێرشەکانی.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری ئەو وڵاتە، فەرماندەیەکی پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای ئاگربەستی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، هاتوچۆی کەشتییە بازەرگانییەکان لە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو سنووردار کراوەتەوە.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا و بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پاڵاوگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، زیانێکی زۆر بەر پاڵاوگەکان کەوتووە و توانای بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
-
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە ٨٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی ناڕەوا لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.