ڕۆژی ڕابردوو و لە بەردەوامی شەپۆلی لەسێدارەدانی بەندکراوان لە ئێران، سێ دەستبەسەر کراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ئێعدام کران.
پەیام
-
-
ڕۆژی ڕابردوو، لە درێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە چەند هێرشێکی درۆنیدا بە توندی کرایە ئامانج.
-
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ژمارەیەکی زۆر لە پێگە سەربازییەکان کرانە ئامانج.
-
شەڕی وێرانکەری ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، ئێستا بووەتە قەیرانێکی جیهانی و فرەناوچەیی. شەڕێکی کە هەم گورزی لە ژێرخانەکانی ئێران داوە، هەم ژیانی نزیکەی نەوەد ملیۆن مرۆڤی لەناو بردووە، …
-
ڕۆژی ڕابردوو، لە درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی، ئەو گروپانە لە وڵاتانی عێراق و لوبنان بە توندی کرانە ئامانج.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، بە سەدان هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکان دەستبەسەرکراون.
-
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران لە نۆزدەیەمین ڕۆژدا هێشتا بەردەوامە.
-
ڕۆژی ڕابردوو، لە درێژەی هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکاندا، چەندین بنکەی سەربازی و ماڵی بەرپرسان کرانە ئامانج و ژمارەیەک لە بەرپرسان کوژراون.
-
ڕۆژی ڕابردوو، “شەریفە محەممەدی” چالاکی کرێکاریی و بەندکراوی سیاسی، لە لایەن دەزگای قەزاییەوە بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستی، مەرەخەسی دەرمانی پێدراوە.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم چالاکێکی کولتووریی کوردیان لە شاری کرماشان دەستبەسەر کردووە و چارەنووسی ناڕوونە.