ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٢ و ١٣ی خاكه‌لێوه، له دوو ڕووداوی كار دا كرێكارێكی خه‌ڵكی میاندووئاو گیانی له‌ده‌ست دا و ٢٠ كرێكار له باغستانی قه‌زوێن بریندار بوون.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایگه‌یاند: له نێو وه‌زاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا، كه‌مترین ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه به پێرسۆنێلی ئامووزش و په‌روه‌رش دراوه.
-
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له جه‌له‌سه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یان له‌گه‌ڵ شۆرای ته‌ئمیینی شارستانی شووش بڕیاریان داوه ده‌یان كرێكاری قه‌راردادی ئه‌و شیركه‌ته له‌سه‌ر كار ده‌ر بكه‌ن.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی ئێران له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان و كه‌ره‌ج دژ به كۆماری ئیسلامی چالاكییان ئه‌نجام داوه و دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان و فلاوه‌رجان بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی حه‌قاوه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت كه ناسناوی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به سه‌ختی بریندار بوو.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی عه‌كاش ته‌ربییه‌ت ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ له سنووری ئه‌و شاره به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
-
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، خه‌ڵكی ئازادیخواز له ناوچه‌كانی كانی دینار، نگڵ، ماراو، به‌دره، سهراب ئه‌یوان، گه‌ڕووس و بزوه‌ش، ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و له‌گه‌ڵ مۆسیقا ئاهه‌نگیان گێڕاوه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، شاره‌داری ئیلام به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كانی ئه‌و شاره هێرشیان كرده سه‌ر خێزانێكی هه‌ژار له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره و هه‌وڵی ڕووخانی خانووه‌كه‌یان دا.
-
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ڕێژه‌ی خۆكوژی له ده‌ستپێكی ساڵی نوێوه سه‌باره‌ت به مانگه‌كانی ڕابردوو به هۆی خراپی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.