بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ڕاپۆرتی كۆنفدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كان سه‌باره‌ت به دۆخی‌ کرێکاران

ڕاپۆرتی كۆنفدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كان سه‌باره‌ت به دۆخی‌ کرێکاران

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانی بێهداشت، نزیك به‌ یه‌ك ملیارد كه‌س تووشی كێشه‌ی ده‌روونین و كرێکاران وه‌كوو چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا، سێ هێنده‌ی كه‌سانی دیكه‌ تووشی خه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكێ و نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كانی دیكه‌ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆنفدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كان، كه‌سانێك كه‌ له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری ته‌واودا ده‌ژین به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی ماڵی، ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به‌ خزمه‌تگوزاری ده‌روونی و بێهداشتی و …هه‌تد تووشی ئێسترێس، خه‌مۆكی و گوشاری ده‌روونی سه‌خت ده‌بن. مه‌یلی سه‌رمایه‌داری بۆ به‌هره‌وه‌ری زۆرتر و كه‌لێنی نێوان كار و شوێنی ژیان، كرێكارانی به‌ره‌و هه‌ستێكی پووچه‌ڵ و ڕزاوی بردووه‌ و ساعه‌تی كاری درێژخایه‌ن، شوێنی كاری پڕ ئێسترێس و نه‌گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ دیاریكراوه‌كان به‌ستێنێكی گونجاوی بۆ په‌رتووكاوی ده‌روونی چینی كرێكار ساز كردووه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە