له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له ڕێگه‌ی سناریۆسازییهوه دوو چالاكی سیاسیان به ناوه‌كانی “وریشه محه‌ممه‌دی” خه‌ڵك سنه و “په‌خشان عه‌زیزی” خه‌ڵكی مهاباد به به‌غی(چالاكی چه‌كدارانه دژبه نیزام) تۆمه‌تبار كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌زگای قه‌زایی سزای قورس به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت.
“وریشه محه‌ممه‌دی” ١٠ی گه‌ڵاوێژی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوبراو به “به‌غی(چالاكی چه‌كدارانه دژبه كۆماری ئیسلامی)” تۆمه‌تبار و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای ئینقلابی تاران كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “په‌خشان عه‌زیزی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی مهاباد كه پێشینه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركران له ساڵی ٨٨ی هه‌تاوی هه‌یه، ڕۆژی ١٣ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له نزیك شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ڕۆژی ١٧ی گه‌لاوێژ، میدیاكانی ڕژیم هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كه‌سیان به ناوه‌كانی “وریشه محه‌ممه‌دی”، “سیروان محه‌ممه‌دڕه‌زایی” و “په‌خشان عه‌زیزی” به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بڵاو كرده‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌و چالاكه سیاسیه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه به به‌غی(چالاكی چه‌كدارانه دژبه كۆماری ئیسلامی) تۆمه‌تبار كراوه. ئێستا گیانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسیه له مه‌ترسی دایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای قورس به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت.