“ئه‌بوبه‌كر عۆقابی” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “باڵاگیر”ی سه‌ر به شاری شنۆ، ڕێكه‌وتی ١٣ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و به‌ندكراوه له به‌رده‌ستدا نییه.
پەیام
-
-
“شه‌هین عه‌بدولقادری” هاوژینی “عوسمان مامه”، له زیندانی کراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، ٣٠٠ ساچمه له نێو سه‌ر و ڕوویدایه و دۆخی ته‌ندروستی خراپه.
-
“ڕێبین گۆرانی” ژینگه پارێزی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی هه‌نجیران، به دووكه‌ڵی ئاگره‌كه ته‌ندروستی كه‌وتۆتە مه‌ترسیه‌وه و ئێستا له كۆمادایه.
-
كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند: ڕێكه‌وتی ١٣ی سپتامبر به بۆنه‌ی ڕێزگرتن له ساڵیادی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، خۆپێشاندانێك له شاری كۆڵنی ئاڵمان به‌ڕێوه ده‌چێت.
-
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئیدارەی ئێتڵاعاتی شاری دەماوەند لە بەردەوامی گوشارەکان بۆ سەر کرێکارانی ئەو شارە، چوار کرێکاری بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێی کردن.
-
ڕۆژی ڕابردوو، ماڵێك له شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ی شاری سەر به هۆی سه‌نگه‌ڵای كاره‌با و پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با ئاگری گرت.
-
“كه‌یهان مه‌قسوودی” ته‌مه‌ن ٤٩ساڵ و خه‌ڵك شاری ورمێ، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر ناوی “ئه‌مر به مه‌عروف” له شاری فه‌سا سه‌ر به پارێزگای فارس، هێرشیان كرده سه‌ر دوو كچی جه‌وان و ڕووبه‌ڕووی توڕه‌یی خه‌ڵك بوونه‌وه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شاری شاهین شه‌هر سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان دژ به به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌كجاری پاره‌ی كاره‌با له به‌رده‌م ئیداره‌ی كاره‌بای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
-
هەواڵی ئێران
به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی ئێران، له به‌یاننامه‌یكدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ئازادی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و به‌ندكراوه بوون.