ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ، پاش سەردانی “ڕۆکسانا وجدانی” هاووڵاتی بەهایی و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری شیراز لە دادگای ئەو شارە، حوکمەکەی جیبەجێ کرا.
پەیام
-
-
بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی “سیمین سپاهان” لە لەەنگەرگەی چابەهار، بۆ ماوەی چەند مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و ئێستا ژیانیان تووشی کێشە بووە.
-
شاخی چەرمین لا شاری چەرداوڵ، سەر بە پارێزگای ئیلام، بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ڕۆژە لە ئاگردا دەسوتێت و سەرەڕای چەندبار کوژانەوەی لە لایەن خەڵکەوە، دیسان ئاگرەکە گەشایەوە.
-
ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، “ناسر ئەحمەدزادە” هاووڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خاوەنی دوو منداڵ، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا.
-
بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، “ڕەحمان ڕەحیم پوور” هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی ٥ مانگ زیندانی تەعلیقی بە سەردا سەپێندراوە.
-
هەواڵی کوردستان
بەیانییەی کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە گیانلەدستدانی گوماناوی بەختیار مەسعوودی
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، خوازیاری ڕوونکردنەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانی “بەختیار مەسعوودی” بەندکراوی سیاسی پێشوو بوون.
-
“ئەمیر ڕەئیسیان” پارێزەری شەریفە محەممەدی ڕایگەیاند: حوکمی ئێعدامی ئەو بەندکراوە سیاسییە سەرەڕای نەبوونی بەڵگە و بە شێوازێکی نایاسایی لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە پەسەند کراوە.
-
ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە دانیشتوانی شاری بابۆلسەر دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە و خوازیاری بایەخ دانی ڕژیم بە دۆخی ژیانیان بوون.
-
ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کرێکارانی ئەرکان سالسی پترۆشیمی ڕازی، بۆ هەشتەمین ڕۆژی بەردەوام کۆبوونەوە و دەستیان لە کار کێشاوە.
-
ڕۆژی هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کرێکارێک خەڵکی ئەفغانستان بە هۆی نەبوونی ئەمنیەەتی شوێنی کار گیانی لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوون.