نیۆیۆرک تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاماژەی بەوە کردووە کە بە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە ڕۆژانی داهاتوودا، هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم بەرزتر دەبێتەوە.
پەیام
-
-
ڕۆژی هەینی 2ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند کە، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ڕێگەی لەنگەرگەکانی کۆماری ئیسلامیدا، ڕاگیراوە.
-
شەوی ڕابردوو، وێستگەکانی کارەبا و هەروەها ناوەندە پترۆشیمییەکانی عەرەبستانی سعوودی، لە لایەن حووسییەکانی یەمەنەوە بە ئامانج گیرا.
-
ڕۆژی ڕابردوو، ئەرتەشی ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە نابلۆسدا، دەیان گومانلێکراوی دەستبەسەر کردووە.
-
ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر لە ١٠٠ کرێکاری بەئەزموونی پترۆشیمی جەم، پاش دەرکرانیان لە سەر کارەکانیان، دژ بەم هەڵوێستەی بەرپرسانی ئەو شیرکەتە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-
ڕۆژی هەینی 2ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندی دووهەمی زیندانی قزڵحەساری کەرەج، لە دوازدەهەمین ڕۆژدا درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.
-
هەواڵی ئێران
بێبەشکرانی بەندکراوێکی ڕاگیراو لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان
بەپێی دوایین زانیارییەکان، “جەواد خاکی” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان بێبەش کراوە.
-
بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی هەواڵنێری سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە دوایین هێرشەکانی ئەرتەشی ئەمریکادا، چوار ئەندامی دیکەی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
-
ڕێکەوتی 34ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە.