بە هۆی کەمتەرخەمی و مامەڵەی نابەرپرسانەی بڕێک لە نەیارانی ژینگەوە، سرووشت و دارستانەکانی ناوچەکانی داڵانپەڕ لە ورمێ و هەروەها شاخەکانی هەجیج لە پاوە ڕووبەڕووی زیانی جددی بووەتەوە.
پەیام
-
-
بەپێی دوایین هەواڵەکان، پاش تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بە سەر دەستبەسەرکرانی حەمید محەممەدزادە هاووڵاتیی کوردی خەڵکی خوراسانی باکوور، چارەنووسی ناوبراو هێشتا بە نادیاری ماوەتەوە.
-
بەپێی دوایین زانیارییەکان، زەهرا محەممەدوەلی ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد دژ بە ناڕوونی ڕەوەندی دۆسیەکەی لە زیندانی ئیلام مانی لە خواردن گرتووە.
-
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، سەردار ئوستادئەحمەدی هاووڵاتیی کورد و دانیشتووی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
-
وتەی ڕۆژ
ژنان وەک ئاو خواردنەوە دەردەکرێن: کارەساتی ناسەقامگیریی پیشەیی ژنانی کرێکار و سەرپەرشتیاری بنەماڵە
باوبوونی گرێبەستە کاتیی و کورتماوەکان لەو کارانەی کە سروشتێکی تەواو بەردەوام و هەمیشەییان هەیە، ئەمنییەتی پیشەیی و بژێویی ژنانی کرێکاری لە ئێران و بەتایبەت ژنانی سەرپەرشتیاری بنەماڵەی گەیاندووەتە قۆناغێکی کارەساتبار. …
-
ڕۆژی ڕابردوو، “محەممەد عەبدولخالق ئەلفەرا” بەڕێوەبەری کومیتەی بارودۆخی نائاسایی دەوڵەتی غەزە، بە بڵاو کردنەوەی نامەیەکی فەرمی، لە کار کێشایەوە.
-
بەپێی دوایین هەواڵەکان، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە مەودای 8 مایلی دەریایی ڕۆژهەڵاتی لیمای عومان، بە موشەکێک کراوەتە ئامانج و بە هۆیەوە ئاگری گرتووە.
-
ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی لە سەر کار دەرکراوی شارەداری ئیرانشەهر، دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان، لە چەندەمین ڕۆژی بەردەوامدا کۆبوونەوە.
-
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٦دا، لانیکەم ١٠٩ بەندکراو لە سەرانسەری ئێراندا لە سێدارە دراون.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “کەماڵ خان بابایی” بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی “چوبیندەر”ی قەزوین، لە لایەن دادگا ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.