لە سەرەتای مانگی ئاوریلەوە، شەش زیندانیی سیاسی لەلایەن دام و دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ئێعدام کراون، بەڵام تا ئێستا تەرمەکانیان نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکانیان.
پەیام
-
-
شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی هێزە ئەمنی و زانیارییەکانی ڕێژیم، کە بە تایبەتی لە دوو هەفتەی رابردوودا زیاتر بووە، هێشتا بەردەوامە.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەرکردنی “حەدیس حەقیقی”، بلاگێڕی ٢١ ساڵەی خەڵکی ورمێ، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
-
فیدراسیۆنی جیهانیی ئیتحادییە کرێکارییەکان، پشتیوانیی خۆی لە سەرکەوتنی ناڕەزایەتی کرێکارانی قیبرس بۆ وەرگرتنی یارمەتی مەعیشەتی ڕاگەیاند.
-
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار کاتژمێرە خەڵکی ئێران بێ ئینتەرنێتن.
-
دەیان کرێکاری کارخانەی داروگەری تاران سەرەڕای چاوەڕوانی بۆ درانی چوار مانگ حەقدەسته دواخراوەکانیان تائێستا جەژنانەکانیشیان پێ نەدراوە.
-
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ئێران وتویەتی تا دارایییەکانی ئازاد نەکرێن و شەڕی لوبنان ڕانەوەستێت، دانوستان دەست پێ ناکات.
-
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە کەمتر لە سێ هەفتەدا، ١٣ زیندانیی سیاسی لە ئێران ئێعدام و هەزاران کەسیش دەستبەسەرکراون.
-
هاوڵاتییەکی کورد پاش نزیکەی مانگێک لە دەستبەسەرکران بەبێ ئیتهام و بەبێ دادوەر، بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوەتەوە
-
لە ئەنجامی جەنگی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل، “دەیان” خێزانی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە لوبنان گیریان خواردووە و رووبەڕووی دۆخێکی سەختی گوزەران بوونەتەوە.