ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند کە ١٢ کەسایەتی و چەندین ناوەندی پەیوەندیدارە بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەو وڵاتەوە گەمارۆ خراوەتە سەریان.
پەیام
-
هەواڵی جیهان
-
بەپێی دوایین هەواڵەکان، بە مەبەستی پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادی گەرووی هورموز، پرسی ناردنی هێزی سەربازی بۆ گەرووی هورموز تاوتوێ دەکات.
-
ڕۆژی ڕابردوو، بەرپرسانی لوبنان داوایان لە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیروت کردووە کە واشنگتۆن گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی مانۆڕێکی سەربازیدا خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئامادە دەکەن.
-
هەواڵی جیهان
کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” لە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی ڕابردوو “دۆناڵد ترامپ” بۆ تاوتوێکردنی بژاردە سەربازییەکان دژ بە ئێران، لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبووەتەوە.
-
ڕۆژی ڕابردوو، “سەبا بەختیاری” خۆشکی بەندکراوی سیاسی “مەنوچهر بەختیاری”، بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک سەبارەت بە خراپی دۆخی بەندکراوانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیم هوشداری دا.
-
هەواڵی ئێران
درێژەی گوشاری دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ سەر دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “مەهدیە ئەفقەهی” و هاوسەرەکەی “ئەبولقاسم عەلیمورادی”، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
-
بەپێی داتا فەرمییەکان، زایاتر لە ٣٥ ملیۆن هاووڵاتی لە پارێزگا جیاوازەکان ڕووبەڕووی قەریانی کەمی ئاو دەبنەوە و هەروەها لە ١١ پارێزگای ئێران، دۆخی بارینی باران لە ژێر هێڵی ئاساییدایە.
-
بەپی ڕاپۆرتەکان، “مێهرداد موقەیسە” لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لە شاری سەبزەوار، پاش کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی ئازاد کرا.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “موتەهەر گونەیی” چالاکی خوێندکاری، بۆ جاری دووهەم لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بانگهێشت کراوە.