25
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە KMMK، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی پەروین ئەدوایی، چالاکی ژنان و منداڵان، پاش تێپەڕاندنی دە مانگ لە حوکمی یەک ساڵەی زیندانیەکەی ئازاد کرا.
پەروین ئەدوایی کە لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا خۆی ڕادەستی زیندانی چاکسازی و پەروەردەی سنە کردبوو بۆ تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ، دوای ڕاگەیاندنی لێبوردنی نوێ بە بۆنەی نەورۆزەوە لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە، لە زیندان ئازادکرا.
ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ٢٧١٩ لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و لە مانگی خەزەڵوەری هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەن بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
خ.ع