90
ک.م.م.ک:
شەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، سەیوان ئیبراهیمی وانەبێژی زمانی کوردی و ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژین لە پلەتفۆڕمی ئینستاگرام ئازادی خۆی لە ڕێکەوتی دووشەممە ٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە سنە خستە بەرباس.
بەپێی کوتەکانی ئەم چالاکە مەدەنییە کە کەمتر لە شەش مانگ لە خولی زیندانییەکەی مابوو کەوتە بەر داشکان بەڵام بەهۆی ئەگەری کەڵکی پڕوپاگاندایی ڕێژیمی ئێران بەبۆنەی هەڵبژاردن، لە ڕووماڵکردنی ئەو هەواڵە پێش هەڵبژاردن خۆم بوارد.
پێشتر ئەم هاوڵاتییە لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێران بەبۆنەی تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرابوو.
ق.ش