79
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، تووماج ساڵحی گۆرانیبێژی دەستبەسەرکراوی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، پاش تێپەڕینی ساڵێک بەسەر دەستبەسەریدا بەدانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ئەسفەهان ئازاد کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات، هاریکاری دەوڵەتی نەیار و پێکهێنانی گرووپ بە ئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات مەحکووم کرابوو.
ق.ش