70
لە ماوەی ئەمساڵدا لە نێوان مانگی یەک تا مانگی نۆ نزیکی پانزە هەزار سکاڵای نیگەرانی واتا oroanmälan لەسەر خێزان تۆمار کراوە و لێی کۆڵدراوەتەوە و زۆرینەی ئەو بەرنامەی چاکسازییانە بۆ ئەو خێزانانە دانراوە بە ڕەزامەندیی خێزانەکان بووە، تەنها بەشێکی بچوکی گەیشتووەتە یاخود دەگەنە بڕیاری LVU واتا هاوکاریی و سەرپەرشتیی زۆرەملیی و دوورخستنەوەی منداڵ. بۆ نموونە ساڵی پار لە کۆی هەموو سکاڵاکان لە مالمۆ تەنها 126 لە کەیسەکان بەپێی یاسای چآرەسەری زۆرەملێی LVU بووە. بەپێی وتارێکی ڕۆژنامەی Dagens Nyheter.
نازەنین مەحموود
kurdish@sr.se