19
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پتر لە ٢٠٠هەزار کەس لە خەڵکی کورد لە ڕۆژاوا(باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا) ئاوارە بوون.
شەش ساڵ لەمەوبەر لە ساڵی ٢٧١٨ی کوردی، دەوڵەتی تورکیا پاش داگیرکردنی عەفرین، پاش هێرشی زۆر بۆ سەر ئەم خەڵە، ئەوان لەڕووی ناچارییەوە بۆ کانتۆنی شەهبا(تەلڕەفعەت) کۆچیان کردبوو و ئەوڕۆ سەرلە نوێ لەڕووی ناچارییەوە کۆچیان کردەوە.
ئەم کۆچە پاش ڕووداوەکانی ئەم دواییانە لە سووریا و ڕێکەوتنی بەرەی دیموکراتیک بۆ ڕزگاری گیانی خەڵکی ئاسایی، پاش پێکهێنانی ڕێڕەوەکە هاتەئاراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەوڕۆ ژنێک و دەیان پیاو لە خەڵکی مەدەنی لە عەفرین بە تەرزێکی هۆڤانە کوژراون.
ق.ش