ئیدریس مینبەری بە ٢٤مانگ زیندان مەحکووم کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو، یەکێک لە مامۆستایانی زمانی کوردی و ئەندامیلێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژینی سنە بەناوی ئیدریس مینبەری لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سنە بە ٢٤مانگ زیندان مەحکووم کرا.

ئەم چالاکە کۆمەڵایەتییە بەتۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و تاقم بەئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و هەر وەها ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی سێ ساڵ مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردیش، ئەم ئەندامەی ليژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی کەلتووری – کۆمەڵایەتت نۆژین لەکاتێکدا خۆی لە دادگا نەبووە لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیمی ئێران لە سنە بەتۆمەتی تێکدانی تەکووزی گشتی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری، دوورخستنەوە بۆ زیندانی دیزەڵاوای کرماشان و ٤٠قامچی تەعزیری پلە ٦ مەحکووم کرا.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net