ئیزە؛ مەحکووم کرانی هاوڵاتییەک بە زیندان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شەهاب نەزەری خەڵک و دانیشتووی شاری ئیزە(ئانزان)ی لوڕستان کە پێشووتر لە گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان و بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە، لە ئەهواز دەستبەسەر کرابوو لەڕێی ئەو تۆمەتانەوە ناوی لێبرا بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و بەتۆمەتی سووکایەتی بە خامنەیی و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە دوو ساڵ زیندان کە سەرجەم بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە، ئەم حوکمانە لەلایەن دادگا دژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەبێ هیچ بەڵگە و شایەتحاڵێک بڕدراوەتەوە.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ٢ی گوڵانی ئەمساڵ دەستبەسەر و ڕێکەوتی ٣١ی هەر ئەو مانگە بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی شەیبانە ئەحواز ئازاد کرابوو.

لەکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هاوڵاتی شەهاب نەزەری لە کەرەنتینەی زیندانی شەیبانی ڕاگیراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net