14
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، ماشێنی سێ هاوڵاتی خەڵکی ئیزە لە ڕێگەی ئەهواز -ئیزە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کرایە ئامانج و بەو هۆیە سپێهرام جەمشیدی کوژرا.
شیاوی باسە کە، دوو سەرنشینی دیکەی ماشێنەکە بەناوەکانی مەجید عەباسی و پەیمان مەملی دەسبەسەر کران.
ق.ش