61
ک.م.م.ک
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، له درێژەی پڕۆسەی دەستبەسەرکردنە هەڕەمەکییەکانیاندا، هاووڵاتی کامەران بادبروت-یان لە شاری مەلەکشایی دەسبەسەر کرد.
پێشتریش هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەلەکشایی، بە بێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادوەری، هاووڵاتییەکی دیکەیان بە ناسنامەی فەرەج ئەرسەن، دەستبەسەر کردووە.
جێی ئاماژەیه، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەو دوو هاووڵاتییە نادیارە.
خ.ع