ئیلام؛ گردبوونەوەی کرێکارانی پترۆکیمیایی ئەرغەوان گوستەر بۆ پشتیوانی لە هاوکارە بانگهێشتکراوەکانیان

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کرێکارانی پترۆکیمیایی ئەرغەوان گۆستەری ئیلام، بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی بانگهێشتکراو، لە بەردەم دادگای ڕێژیمی ئێران لە شاری چوار، گردبوونەوەیەکیان بە مەبەستی پشتیوانی له کرێکارە بانگهێشتکراوەکان ڕێکخست و خوازیاری ئازادکردنی هاوپیشەکانیان بوون.

کرێکارانی پترۆکیمیایی ئەرغوان گۆستەری ئیلام لە نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەرەوە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە و خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان و ڕوونکردنەوەی دۆخی پێشە و کاریان بوون، بەڵام دەوترێت کە چەند کەس له خۆپیشاندەران دەسبەسەر کراون.

بەشێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە کاتی گردبوونەوەکەدا دوو کەس هەوڵی خۆسووتاندنیان داوە و ڕزگاریان کردوون. یەکێکیان باوکی یەک لەو کرێکارانە بووە کە لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە دەسبەسەرکراوە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net