58
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی نگار کەریمیان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە ئەسپەردەکردنی لە گۆڕستان باخی ڕزوان، ئەندامانانی بنەماڵەی ناوبراو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کەوتنە بەر هەڕەشە.
نگار کەریمیان گەنجی ٢١ساڵ تەمەنی خەڵکی برووجنی سەربە چوارمەحاڵی بەختیاری و نیشتەجێی ئەسپەهان ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەمە ئەمساڵ، لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ ئەسپەهان دەچوون کە ماشێنەکەیان لە دوڕیانی شاری چەمە سوڵتانی ئەلیگودەرز بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە درانە بەر دەسڕێژ و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئیمام سادقی ئەلیگودەرز بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.
ق.ش