16
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، ڕۆحوڵا خەسرەوی زیندانی سیاسی خەڵکی ئیزە کە پاش ١٦مانگ بە هەڵپەسێردراوی تێدەپەڕاند، دوابەدوای ناڕەزایی نیشان بەرانبەر بە دۆخی هەبوو لە زیندانی شەیبان و ڕاگواستنی هێڵی تێلەفوون بۆ شوێنێکی قەرەباڵغ و پڕ لە هەرا کە نێزیک چێشتخانەیە، بەشێوەی تونداژۆیانە کروتە بەر هێرشی هێزەکانی ناو زیندان و بۆ زیندانی سپیداری ئەهواز ڕاگوازرا.
ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپووچ پێوەندیدار بە ئەمنییەتی نەتروەیی لە ئیزە دەسبەسەر و هێشتا لەمافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەرییە.
ق.ش