ک.م.م.ک
پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتی ئاوات مام سەلیم ناسراو بە ئاوات بڕنەو، ڕۆژنامەوانی کورد پەیام، دوای بانگهێشتکردنی بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران لە شاری پیرانشار، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوەی هەڕەشەئامێزی لەگەڵدا کراوە و هاوکات مۆبایلەکەی تۆمار کراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاووڵاتییە، بە هۆی ڕووماڵکردنی پرسەی فەریار ئەمینی پوور وەرزشوانی خەڵکی شاری سەقز و سێ شاخەوانی خەڵکی شاری نەغەدە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.
شایانی باسە، دوای تۆمارکردنی مۆبایلی ئەم هاووڵاتییە، ئیدارەی ئیتلاعات پەیوەندییەکانی پێوەندیدار بە ڕێوڕەسمە دەوڵەتییەکانی ٢٢ی ڕێبەندان و دەیەی فەجر و هەروەها چەواشەکاری لە دژی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە ڕێگەی لاپەڕەی ئینستاگرامی تایبەتی ئەم هاووڵاتییە بڵاوکردووەتەوە.
خ.ع