بانگهێشتکردنی عیسا ئیبراهیم زادە، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕینی ژینا، بۆ زیندان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی٢٧٢٤، عیسا ئیبراهیم زادە، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسی ڕاپەڕینی ژینا، پاش هەوڵی خۆکوشتنی بە هۆی گوشاری دامودەزگا قەزایی و ئەمنییەکان، سەرەڕای نەخۆشی دڵی منداڵەکەی، مۆڵەتی پشووەکەی بۆ درێژ نەکرایەوە و بۆ زیندانی ڕێژیم له نەغەده گەڕێنرایەوە.

پێشتر بێهنام ئیبراهیم زادە، چالاکی کرێکاری و برای عیسا ئیبراهیم زادە، له کورتە ڤیدیۆیەکدا، سەرەڕای بارودۆخی ناجێگیری دەروونی و جەستەیی براکەی و نەخۆشینی برازاکەی، باسی له ئەگەری گەڕاندنەوەی ناوبراو بۆ زیندان کرد.

جێی ئاماژەیه، کە عیسا ئیبراهیم زادە لە ڕۆژی ٣٠ی خەزەڵوەری٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕاپەڕینی ژینا، لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دوای ئازادکردنی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی، لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان، بانگەواز دژ بە ڕێژیم و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران، سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، کە ٣ ساڵی جێبەجێ دەکرێت.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net