19
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە٣٠ی ڕەزبەری٢٧٢٤ی کوردی، لەدرێژەی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان بۆسەر چالاکانی مەدەنی، پەیان فەتحی و جەماڵ ئەسەدی هاوڵاتیانی خەڵکی سنە، پاش بانگهێشتیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار، ڕۆژی جیهانی ژن، پشتیوانی لە کەمپەینی ئازادی شەریفە محەممەدی و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی مزەفەر ساڵحنیا، لێپرسینەوەیان لەسەر جێبەجێکرا.
پەیام فەتحی چالاکی کرێکاری و جەماڵ ئەسەدی چالاکی ژینگەپارێزی، پاش چەندد کاتژمێر دەسبەسەری ئازاد کران.
ق.ش