66
ک.م.م.ک:
بە پێی راپۆرتەکان، هەینی ٨ـی بەفرانباری ۲۷۲۳ـی کوردی، دووهاوڵاتی لە کاتی #کۆڵبەری لە ناوچەی سنووری #هەنگەژاڵی بانە بە ناوگەلیئارمان محەمەدی ۳۴ ساڵ و خەڵکی #سنە و مێهران(نازناوی نادیار) ۳۴ ساڵ تەمەن خەڵکی #کامێران کەوتنە بەر دەسڕێژی فیشەکی هێزە سنوورییەکانی ئێران و بە خەستی بریندار بوون.
شایەنی باسە کە، ئەم دووهاوڵاتییە لە کاتی کۆڵبەری دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران و بە بێ ئاگادڵری پێشوەختە بە چەکی ساچمە هاوێژ تەقەیان لێ دەکرێت.
جێگای ئاماژەیە هاوڵاتییە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی تەندرووستی گوازرانەوە.
م.ە