80
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، ٢کۆڵبەری خەڵکی سەقز بەناوەکانی سەرکەوت عەباسی ١٦ ساڵ تەمەن، دانا(ناوی بنەماڵەیی نەزانراو) ٧ ساڵ تەمەن و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی شاخەوان فەیزی ١٩ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتت ئێرانەوە لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵ بە قورسی بریندار بوون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی کۆڵبەری دەکەونە بۆسەی هێزەکانی هەنگی سنووری و بەبێ هۆشداری پێدانی تەقەیان لێکردوون.
شیاوی باسە، ئەم کۆڵبەرانە بەبۆنەی قووڵی برینەکانیانەوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراون.
ق.ش