95
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ١٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ هاوڵاتیانیان دایە بەر دەسڕێژ کە بەو هۆیە هاوڵاتییەک بەناوی میلاد (ناوی بنەماڵەیی نەزانراو) خەڵکی گوندی کۆخ شێخولئیسلام بریندار کراوە.
ئەم هاوڵاتییە ١٩ ساڵ تەمەنە ئەژنۆی فیشەکی چەکی کڵاشینکۆفی بەرکەوتووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.
ق.ش