83
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، ٤ هاوڵاتی بەناوەکانی ناسر بەڕی ٤٣ ساڵ، عەلی ئەبووبەکری٣٠ ساڵ، خالق ئەبووبەکری ٣٧ ساڵ و هێمن( ناوی بنەماڵەیی نەزانراو) و هەموویان خێزاندار و خاوەنی منداڵ بەتەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیم لە بانە پێ و ڕانیان بە قورسی بریندار کراوە.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتیانە لەڕێی چەکی ساچمەییەوە، باریان پێنەبووە و لەگەڵ سنووریش مەودایان هەبووە کراونەتە ئامانج.
شیاوی باسە، بەئامانج گرتنی هاوڵاتیان لەژێر ناوی پڕووپووچ لە کوردستان، شێوەی تۆڵەکردنەوەی لەخۆ گرتووە.
ق.ش