120
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، فەرزاد موعەزەمی خاڵۆزای ڕەزا موعەزەمی لە گیانبەختکردووانی خەزەڵوەری ٢٧١٩ی کوردی لە بروجێرد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە سەرکوتگەرەکانی سپای پاسداران هەڵیانکوتایە سەرماڵی ناوبراو و لێدان و پشکنینی ماڵەکەی و پاش دەستبەسەری کەلووپەلی تایبەتی ئەم هاوڵاتییەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیران و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی فەرزاد موعەزەمی نادیارە.
ق.ش