82
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی سوبحان مەحموودی خەڵکی شاری ڕوانسەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە خاڵی سنووری نەوسوود بریندار کرا.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی کاوە سەعیدپوور ٣٤ساڵ تەمەن خەڵکی سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزەکانی حکوومەتی بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرانەیان ڕاستەوخۆ کردۆتە ئامانج.
شیاوی باسە، ئەم کۆڵبەرانە بەبۆنەی قووڵی برینەکانیانەوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراون.
ق.ش