برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران

14:29 – 1 March 2024

هەنگاو؛ هەینی ١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

فەردین (نازناوی نادیار) لە سنووری تەتە سەوڵاوا و تاهیر (نازناوی نادیار) لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١ی مارسی ٢٠٢٤)، فەردین (نازناوی نادیار) خەڵکی گوندی «دەرەکێ» سەر بە شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بۆسەر کۆڵبەران لە سنووری تەتەی هەورامان بریندار کرا.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەممە (٢٦ی فێبریوەری)، تاهیر (نازناوی نادیار) خەڵکی سەلاس باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود لە نزیک شاری پاوە پێی بریندار بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی فێبریوەری لایەنی کەم ٤ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٦٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net