78
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی چوارشرممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری لە هێڵی سنووری گۆڕەشێری سەردەشت گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ئەم کۆڵبەرە منداڵە فیشەک بەر پشتی دەکەوێ و فیشەک پاش بەرکەوتن لە جەرگیەوە تێدەپەڕێ.
ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە تەمەن ١٥ ساڵە محەممەد ئالی خەڵکی گوندی دۆڵەتووی سەردەشتە.
شیاوی باسە کەئەم منداڵە کۆڵبەرە مەخابن جەرگی لەدەست داوە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە.
ق.ش