71
ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی سەلاح محەممەدی خەڵکی گوندی هەڵوژان سەربە شاری
مەریوان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە تەتەی هەورامان بە قورسی بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدارانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قورسی برینەکەیەوە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی مەریوان ڕاگوازراوە.
ق.ش